بەڕێوبەرایەتی کەشناسی لە ڕاگەیندراوێکدا چۆنیەتی کەش و هەوا ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد     ...   بەڕێوبەرایەتی کەشناسی لە ڕاگەیندراوێکدا چۆنیەتی کەش و هەوا ڕادەگەێنێت

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی عیراق ئاشكرای ده‌كات ، رۆژی پێنجشەممەی کۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی فێبریوەری ٢٠٢٢ ، دەستەی کەشناسی عیراق ڕاگەێندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: رۆژی پێنجشەممەی کۆتایی ئەم هەفتەیە ئاسمانی هەرێم هەوری تەواودەبێت و بارانێکی مام ناوەند دەبارێت.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: شەپۆلی باران بارینەکە هەورە برووسکەشی لەگەڵدا دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبنەوە. و ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژی هەینی، ئاسمانی هەرێم هەوری تەواودەبێت و نمەباران دەبارێت و هەورە برووسکەش دەبێت.

هەربەگوێرەی راگەێندراوەکە ، پلەکانی گەرما لە هەرێم بەردەوامدەبن لە نزم بوونەوە و بەروارد بە رۆژی پێشتر کەمێک نزم دەبنەوە.

هەروەها، لەبارەی پێشبینییەکانی سبەینێی کەش و هەوا وە ڕاگەێندراوەکەی کەشناسی عیراق ئاشکرای کردووە، ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و هیچ گۆڕانێک لە پلەکانی گەرمادا ڕوو نادات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەی چوارشەممە، ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە