بەڕێوبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیندراوێکدا زانیاری نوێی سەبارەت بە ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وا بڵاوكرده‌وه
پەیامی کورد ... بەڕێوبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیندراوێکدا زانیاری نوێی سەبارەت بە ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وا بڵاوكرده‌وه
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بۆمه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شه‌ممه، ئه‌گه‌ری نمه باران هه‌یه له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم، پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك نزم ده‌بنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێم، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بۆمه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاندوه، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه‌باران له‌ناوچه شاخاوییه‌كان و سبه‌ی شه‌ممه‌ش، ئاسمان په‌ڵه هه‌ور بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌هه‌ندێك ناوچه‌ش ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، نزمترین پله‌ی گه‌رما ١٠ پله‌ی سیلیزی، به‌رزترین پله‌ش ١٧ پله‌ی سیلیزی ده‌بێت، هه‌روه‌ها خێرایی با له‌نێوان ٥-١٥ كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌كاتژمێرێكدا.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە