بەڕێوبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوا بەم شێوەیە ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد       ...    بەڕێوبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوا بەم شێوەیە ڕادەگەێنێت .

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژى هەینییەوە پلەکانى گەرما نزمبوونەوەیەکى بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت و جیاوازى نزمبونەوە لە پلەکانى گەرما لە نێوان (٦-٨) پلەى سیلیزى دەبێت.

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان رەوشی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەهۆی کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنکی ئەورووپا لەسەر ناوچەکە، پێشبینی دەکرێت بە بەروارد لەگەڵ ئەو چەند رۆژەى پێشووتر، بەرزترین پلەکانى گەرما لە تەواوى ناوچەکە نزم ببێتەوە.

ئەوەش هاتووە، ئەم نزمبوونەوەیە لە پلەکانى گەرما تاکوو ڕێکەوتى 7-9-2021 رۆژى سێشەممه بەردەوامى دەبێت .پاشان پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی سنووردار بەرزدەبنەوە.

 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە