بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ڕاگەێندراوێک بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...    بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ڕاگەێندراوێک بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ بڵاو دەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، ئاگاداری ئەو خوێندکارانەی پۆلی ١٢ دەکەن کە بەسیستەمی دەرەکی تاقیکردنەوە دەکەن، لەئێستادا لەرێگەی ئۆنلاین ەوە دەتوانن شوێن و ھۆڵی ئەزموونە بەراییەکانیان بدۆزنەوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان لە ڕاگەێندراوێکدا باسی لەوەشکردوە، "ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی  ١٢ی ئامادەیی دەرەکی بەرایی (تمھیدی) بە ھەموو بەشەکان یەوە دەکەینەوە، لە رێگەی ئەو لینکانەی خوارەوە  بەپێی پارێزگاکان ئەو قوتابخانانەی مامەڵەیان لێ کردوە دەتوانن شوێن و ھۆڵی تاقیکردنەوەکانیان بزانن".

ئەوەش هاتووە، بۆیە داوایان لێ دەکەن ڕۆژێک پێش ئەنجامدانی ئەزموونە بەراییەکان کە لە ڕێکەوتی (١٩ی٢ی٢٠٢٢) کاتژمێر (١:٠٠)ی دوای نیوەرۆ ئەنجام دەدرێت، سەردانی ھۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان.

لەرێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن شوێنی تاقیکردنەوەکانتان بزانن


ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە