بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر داوا لە هاووڵاتییانی هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکات لەم شوێنانە دوور بکەنەوە
پەیامی کورد ... بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر داوا لە هاووڵاتییانی هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکات لەم شوێنانە دوور بکەنەوە
بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر داوا لە هاووڵاتییانی هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکات، لە کاتی گەشت و سەیراندا لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا نزیکی ناوچە مەترسیدارەکان و کێڵگەمینەکان نەکەونەوە.
لە ڕاگەێندراوێکدا، بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر داوا لە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکات لەکاتی بوونی مەترسی مین و پاشماوەی تەقەمەنی شەڕ ، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە هێلی گەرمی دەزگای مینەوە بکەن بە ژمارە ١٨٢، کە بێبەرامبەر بەشێوەی ٢٤ کاتژمێری کراوەیە.
هەروەها داواشدەکات ،هاووڵاتییان لە ڕۆژانی پشووی جەژنی قورباندا لە کاتی گەشت و سەیراندا، نزیکی ناوچە مەترسیدارەکان و کێڵگەمینەکان نەکەونەوە و خۆیان و کەسوکاریان بپارێزن.
بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر جەخت لەسەر ئامادەیی تیمەکانی فریاگوزاری و شارەزایانی بواری هەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنی دەکاتەوە بۆ بە هاناوەچوونی هاونیشتمانیان لە کاتی پێویستدا.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە