بەڕێوبەری شەورای بەرگری و ئاسایشی نەتەوەیی ئۆکراین : خستنەخوارەوەی فڕۆکەی ووڵاتەکەمان لە لایەن ئێرانەوە بە ئەنقسەت ئەنجامداربوو

پەیامی کورد        ...      بەڕێوبەری شەورای بەرگری و ئاسایشی نەتەوەیی ئۆکراین : خستنەخوارەوەی فڕۆکەی ووڵاتەکەمان لە لایەن ئێرانەوە بە ئەنقسەت ئەنجامداربوو .

ئۆلێکسی دانیلۆف، بەڕێوبەری شەورای بەرگری و ئاسایشی نەتەوەیی ئۆکراین لە گفتوگۆیەکدا باس لە "ئەنقەست بوون" ی هێرشە مووشەکییەکە بۆ سەر فڕۆکە سڤیلە ئوکراینییەکەی دەکات و وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراین یاش قسەکەی پشتڕاست کردەوە. 

 دانیلۆف، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامە کەنەدی " گلۆب ئەند مەیل " ووتی که کۆماری ئیسلامی بە ئەنقەست فرۆکە سڤیلە ئوکراینییەکەی تێکشکاندووە تا پێش بە گرژی و پێکدادانی ناوچەیی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا بگرێت.'

ئەم بەرپرسە ئوکراینییە تەنانەت ڕایگەیاند ئەم بابەتەی مانگی فێبریوەری ساڵی پار کە لە عەلی شەمخانی، بەڕێوبەری شەورای باڵای ئاسایشی نەتەوەیی پرسیوە و بەو وتوویە: بۆچی لە فڕۆکەی سڤیلتان داوە؟ 

به ووتەی دانیلۆف، شەمخانی وا پاساوی کردووە که لێدانی  فڕۆکەکە قازانجێکی سیاسی بۆ دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی نەبووە و  "پارتە سیاسییەکەی ئەو ڕۆڵێکی تێیدا نەبووە" بەڵام ئەوەشی وتووە کە لە کۆماری ئیسلامیدا  "گرووپگەلی جیاوازی دەسەڵات لەگەڵ فەرماندەی جیاواز بوونیان هەیە."

دوێنێ گوندوز مامدوف، یاریدەدەری دادسێتانی گێشتیی ئوکراینا بە تاوانبارکردنی کۆماری ئیسلامی بە "شاردنەوەی بە ئەنقەستیی تاوان" داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد زانیاری ئەو ۱۰ کەسە کە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئیدیعا دەکات لەسەر ئەو بابەتە گیراون و قەرار وایە سزا بدرێن، ڕادەستی ئوکراینای بکات.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە