بەڕێوبەری پێشووی دەزگای هەواڵگری CIA سەبارەت بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی گەرانەوەی تاڵیبان بۆ ئەفغانستان هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... بەڕێوبەری پێشووی دەزگای هەواڵگری CIA سەبارەت بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی گەرانەوەی تاڵیبان بۆ ئەفغانستان هۆشداری دەدات
دەیڤد پترایۆس، بەڕێوبەرى پێشووترى دەزگاى هەواڵگرى ئەمریکا (CIA) رایگەیاند، گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵاتی ئەفغانستان رووداوێکی جێگەی نیگەرانی و کارەسات بارە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و جیهان، بۆیە بۆ رێگریکردن لەد وبارە بوونەوەی رووداوەکانی ساڵانی رابردوو و درووست نەبوونی شەڕی ناوخۆ لەو ووڵاتەدا، دەبێت بەشێوەیەکی چالاکانە مامەڵە بکرێت.
دەیڤد پترایۆس کە پێشتر فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکاش بوە لە ئەفغانستان و عێراق بە رۆژنامەی نیویۆرک پۆستی راگەیاندوە، هۆشداری دەدەن لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵاتی ئەفغانستان، چوونکە رووداوەکە " شکستێکی گەورەیە بۆ ئاسایشی نەتەوەییمان، هەروەها دۆخەکەش بەرەو خراپتربوون دەڕوات ئەگەر رێکاری پێویست نەگیرێتە بەر".
ئاماژەی بەوەشکردوە، دەبێت بەشێوەیەکی چالاکانە مامەڵە بکرێت بۆ ئەوەی رووداوە مێژووییەکانی وەک کشانەوەی رووسیا لەئەفغانستان و شەڕی ناوخۆی ئەو ووڵاتە دووبارە نەبنەوە، لەو پێناوەشدا دەبێت هەوڵێکی زۆر بدرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تاڵیبان.
ئەوە لەکاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان چوونە ناو کۆشکی کۆماری ئەفغانستان و دەستیان بەسەردا گرت، هەروەها لەئێستادا تاڵیبان کۆنتڕۆڵی تەواوی خاکی ئەفغانستانی کردوە و رایگەیاندوە، نێردە دیپلۆماسییەکان و سەرکردەکانی پێشووی ووڵات دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ مەترسییەکیان لەسەر نییە.
شەوی رابردووش ئەشرەف غەنی، سەرۆکی ئەفغانستان لەهەژماری فەرمی خۆی لەفەیسبووک باسی لەوەکرد، جێهێشتنی کابۆل بۆ ئەوەبوو رێگری بکەن لەوەی شەڕێکی خوێناوی رووبدات و سەرەڕای ئەوەش کە تاڵیبان جەنگی بردەوە، بەڵام "دڵی گەلی ئەفغانستانی دۆڕاند".
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە