بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و ھۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە پڕۆسەی چاکسازی لەو وەزارەتە پەیامێک ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد     ...    بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و ھۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە پڕۆسەی چاکسازی لەو وەزارەتە پەیامێک ڕادەگەێنێت

بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و ھۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند ، پرۆسەی چاكسازی لە ژێر رێنمایی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی فراوان بەردەوامە و ھەنگاوی باشیش نراون و تا ئێستاش ھیچ بەربەستێك دروست نەبووە.

عەمید عوسمان محەمەد، رایگەیاند، پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی ھەیە و نەوەستاوە، كە زۆریش فراوانە و ھیچ بەربەستێكی تا ئێستا بۆ دروست نەبووە، چوونكە پرۆسەكە چەندین لایەن لە خۆی دەگرێت و لە ھەموو و بوارەكانیشدا كاری لەسەر دەكرێت.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و ھۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی، پرۆسەكە زۆر فراوانە و لە ھەموو روویەكەوە كاری تێدا دەكرێت، وەكو لۆجستی و مەشق و راھێنان و یەكخستنی ھێزی پێشمەرگە و میلاكات و ھاتنەناوەوەی ھێزەكانی ٧٠ و٨٠، ئەمانە ھەمووی لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازییە، بۆیە بە شێوەیەكی فراوان كار دەكرێت و لە ژێر رێنمایی سەرۆكی حكوومەت بەردەوامین لە چاكسازیكردن.

دەشڵێ، پرۆسەكە زۆر باش بەرێوە دەچێت و ھەنگاوی باشیشی بڕیوە، بەردەوامیشین تاوەكو پرۆسەكە دەگاتە ئامانج و تەواو دەبێت.


ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە