بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی ئەتۆمی : هەوڵەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی گەیشتوونەتە بەربەست
پەیامی کورد ... بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی ئەتۆمی : هەوڵەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی گەیشتوونەتە بەربەست
ڕافائیل گەڕووسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند : هاوکاری ئاژانس لەگەڵ ئێران بەردەوامە، بەڵام بەو ئاستەی کە من دەمەوێت نا.
دۆخی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران "سەختە". لە ئێستادا هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە بن بەستدان و پێشکەوتنێکی کەم بەدی دەکرێت.
من لە مانگی ئازاردا سەردانی ئێرانم کرد و "زۆر بابەتی هەڵپەسێردراو" هەیە سەبارەت بەو ڕێککەوتنە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە