بەڕێوبەری گشتی بازرگانی : " لەمانگی ڕەمەزان ، شەو و رۆژ چاودێری بازاڕ دەکەین"
پەیامی کورد ... بەڕێوبەری گشتی بازرگانی : " لەمانگی ڕەمەزان ، شەو و رۆژ چاودێری بازاڕ دەکەین"
لەگەل نزیک بوونەوەی مانگی رەمەزان تیمەکانی حکوومەت ئامادەکاری بۆ چاودێری بازاڕ دەکەن و بەڕێوبەری گشتی بازرگانیش دەڵێ، رێگە بەھیچ کەس و بازرگانێک نادرێت مانگی رەمەزان بکاتە دەرفەت بۆ بەرزکردنەوەی نرخ.
نەوزاد کامیل، بەڕێوبەری گشتی بازرگانی رایگەیاند" لەگەل نزیک بوونەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز ئامادەکاری دەکەین بۆ چاودێری کردنی رەوشی بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان و رێگە بەھیچ کەس و بازرگانێکیش نادرێت مانگی رەمەزان وەک دەرفەت بەکاربێنێ بۆ بەرزکردنەوەی نرخ و ساخکردنەوەی کەلوپەل و خۆراکی ماوە بەسەرچوو، چوونکە زیانی بۆ تەندرووستی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان ھەیە، تیمەکانمان ئامادە دەکەین بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان بچنە ناو بازاڕ.
بەڕێوبەری گشتی بازرگانی ووتی" ئەگەر پێشتر تەنیا لیژنە و تیمەکانی چاودێری بازرگانی تەنیا لە رۆژدا ئەرکیان جێ بەجێ کردبێت ئەوە لەمانگی رەمەزاندا بە شەو و رۆژ تیمەکانی چاودێری بازرگانی لەنێو بازاڕ و کۆگا و مارکێتەکان دەبن بۆ چاودێری رەوشی بازاڕ.
نەوزاد کامیل ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" ھەر کەسێک پەنا بباتە بەر گرانفرۆشی و بەرزکردنەوەی نرخ لێپرسینەوەی لەگەل دەکرێت و ساڵانە لە مانگی رەمەزاندا سزای چەندین بازرگان و ھاووڵاتی دراوە بە تۆمەتی بەرزکردنەوەی نرخ و ساخکردنەوەی کالای ماوەبەسەرچوو بۆ ئەمساڵیش ھەمان پلانمان ھەیە و توندتریش دەبین بەرامبەر ئەوکەسانەی سەرپێچی دەکەن.
ئەم بابەتە 11469 جار خوێندراوەتەوە