بەڕێوبەری گشتی بیوونتێک ی " کورد " ، پێویستیی گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی بە واکسینەکردنی ٧٠٪ خەڵکی جیهان ڕاگەیاند

پەیامی کورد     ...   بەڕێوبەری گشتی بیوونتێک ی " کورد " ، پێویستیی گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی بە واکسینەکردنی ٧٠٪ خەڵکی جیهان ڕاگەیاند 

بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای ئاڵمانی بەرهەمهێنەر و درووستکەری واکسەنی دژی ڤیرووسی کۆرۆنا جەختی کردەوە کە بۆ گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی دەبێ زیاتر لە دوو لە سەر سێی خەڵکی جیهان واکسینە بکرێن .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، پڕۆفیسۆر " ئۆغوور شاهیم " بەڕێوبەری گشتی و بۆنیانگوزاری بە ڕەگەز کوردی باکووری کوردستان ی کۆمپانیای ئاڵمانی " بیوونتێک " کە بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای ئەمریکی " فایزەر " بەرهەمهێنەر و درووستکەری واکسەنێکی هاوبەش لە دژی نەوەی نوێی ڤیرووسی کۆرۆنا ن ڕایگەیاند کە بە نیازن شەریکگەلێکی دیکە بۆ زیاد کردنی ئاستی بەرهەم هێنانی واکسەنی ناوبراو هاوکاری بکەن .

شەوی شەممە پڕۆفیسۆری شاهین ڕایگەیاندووە کە بۆ گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی دەبێ ٧٠٪ لە دانیشتووانی جیهان تا زستانی داهاتوو لەگەڵ واکسەنی دژی کۆرۆنا واکسینە بکرێن .

بەڕیوبەری گشتی کۆمپانیای بیوونتێک لە ووتووێژێکدا ڕایگەیاند و جەختی کردەوە کە ئەم کۆمپانیایە بە نیازە و دەیەوێت بەرهەمهێنانی واکسەنەکەی خۆی بۆ زیاتر لە یەک میلیارد دووز لە واکسەنی هاوبەشی خۆی لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر لە ساڵی داهاتوودا ئەنجام بدات و ئامانجەکەشی دابەشکردنی ١.٣ میلیارد دووز لەم واکسەنەیە تا کۆتایی هەمان ساڵە .

پڕۆفیسۆر شاهین هەروەها جگە لە جەخت کردنەوە لە سەر گرینگی و پێویست بوونی دابەشکردنی ئەم ژمارە لە واکسەنی دژی کۆرۆنا لە زیاتر لە ٨٠ ووڵاتی جیهان دا ڕایگەیاند کە دەستڕاگەیشتن بەم ئامانجە ئاسان نییە بە تایبەت کە ئەم واکسەنە بە شێوەیەکی ئاڵۆز بەرهەم دەهێندرێن و سەرەڕای ئەمەش کۆمپانیای بیوونتێک دەست بە هاوکارییەکانی لەگەڵ کۆمپانیاگەلی دیکە دەکات


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە