بەڕێوبەری گشتی بەندئاوەکان زیادبوونی ئاستی ئاوی بەندئاوهكان و زیانه کشتوکاڵیهكان ئاشكرا دهكات
پەیامی کورد ... بەڕێوبەری گشتی بەندئاوەکان زیادبوونی ئاستی ئاوی بەندئاوهكان و زیانه کشتوکاڵیهكان ئاشكرا دهكات
بەڕێوبەری گشتی بەندئاوەکان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بارانی ئێستا زیانی بۆ کشتوکاڵ و ھەندێ پڕۆژە ھەیە دەشڵێ، ئەمساڵ یەک ملیار و ٦٠٠ میلیۆن مەتر سێجا ئاو زیاترە لە ساڵی رابردوو.
رەحمان خانی، بەڕێوبەری گشتی بەندئاوەکان و کۆگاکردنی ئاو، ڕایگەیاند: "بارانی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کاریگەری ھەبووە لەسەر زیادبوونی ئاستی ئاو لە بەندئاو و کۆگاکانی ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەک یەک میلیار و ٦٠٠ ملیۆن مەتر سێجا ئاو زیاترە لە ساڵی ڕابردوو، ھەرچەند بارانی ئەمجارە بۆ بەندئاوەکان باشبێت، بەڵام بۆ کەرتی کشتوکاڵ و ھەندێ پڕۆژە زیانی ھەیە".
بەڕێوبەری گشتی بەندئاوەکان ووتیشی: "سەرەڕای زۆری بارانی ئەمساڵ ھێشتا ھەندێ بەندئاوی گەورە وەک دووکان و دھۆک سەر ڕێژیان نەکردووە، بەڵام ئەوەندەشیان نەماوە سەر ڕێژی بکەن".
لەبارەی بهندئاوی دەربەندیخان، رەحمان خانی باس لەوەدەکات: "ئێمە بەپێی پلانی خۆمان ئاومان بەرداوەتهوه لە دەربەندیخان، ئەگەر بیگرینەوە سەر ڕێژ دەبێت، بەڵام پێمان باشبوو ئاوەکە بەردەین و دەچێتە سەر رووباری سیروان، ھاوکات ڕەوشی بەندئاوەکان بە گەورە و بچووکەوە باشترە لە ساڵی ڕابردوو ھەندێ، بهڵام ههندێ بەندئاو ھەیە چەندی باران ببارێت توانای کۆگاکردنی ھەیە".
ئەم بابەتە 57130 جار خوێندراوەتەوە