بەڕێوبەری گشتی بەندئاوەکان و کۆگاکردنی ئاوی هەرێمی کوردستان : ژمارەیەک بەندئاو سەرڕێژ بوونە

پەیامی کورد   ...  بەڕێوبەری گشتی بەندئاوەکان و کۆگاکردنی ئاوی هەرێمی کوردستان : ژمارەیەک بەندئاو سەرڕێژ بوونە

بەڕێوبەری گشتی بەندئاوەکان و کۆگاکردنی ئاو ڕایگەیاند: بەهۆی بارینی بارانی ئەمساڵ ژمارەیەک بەندئاو سەرڕێژیان کردووە، لە دوو ساڵی داهاتووش شەش بەندئاو تەواو دەکرێن.

ڕەحمان خانی، بەڕێوبەری گشتی بندئاوەکان ڕایگەیاند: بەهۆی بارانی ئەمساڵ ژمارەیەک بەنداو سەرڕێژ بوونە و بەندئاوەکانی خنس دێوانە و سماقوولی لەگەڵ بەندئاوەکانی ئاوەسپی و چەمی سمۆر سەرڕێژیان کردووە، ئەمساڵ ئاوی کۆگاکراو گەیشتووەتە سێ ملیار مەتر سێجا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

بەڕێوبەری گشتی بەندئاوەکان ڕوونیکردەوە: ئەمساڵ بەندئاوی گۆمەسپان تەواو دەبێت، بۆ دوو ساڵی داهاتووش شەش بەندئاو لە هەرێمی کوردستان تەواو دەکرێن و کۆتایی بە کارەکانیان دێت.

ڕەحمان خانی ووتیشی: درووستکردنی بەندئاوەکان کاریگەرییان لەسەر کەرتی ئاو هەیە لە هەرێمی کوردستان، بە تەواوبوونی بەندئاوە بچووک و گەورەکان ڕێژەیەکی زۆر ئاو گل دەدرێتەوە کە سوودی بۆ ئاوی ژێر زەوی و کشتوکاڵ و گەشتیاری دەبێت.


ئەم بابەتە 12011 جار خوێندراوەتەوە