بەڕێوبەری گشتی فائۆ : زیادبوونی نرخی مەواددی خواردەمەنی لە جیهان لە چەند مانگی داهاتوو زۆر زیاتر دەبێت
پەیامی کورد ... بەڕێوبەری گشتی فائۆ : زیادبوونی نرخی مەواددی خواردەمەنی لە جیهان لە چەند مانگی داهاتوو زۆر زیاتر دەبێت
" چۆ دۆنگیۆ " بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی خۆراک و کشت و کالی نێودەوڵەتی هاوپەیمانی فائۆ ڕایگەیاند : " شەڕ لە ئۆکراین لە یەک ڕاستاوە ، بینەری کاریگەرییە ڕاستەوخۆوەکانی تێکهەڵچوونەکان لە سەر کشت و کاڵ و بەرهەم هێنانی خۆراکی جیهان ین ، لە لایەکی دیکەشەوە ئەم شەڕە لە سەر فاکتەرگەل و هۆکاری گەورە گاریگەری دەبێت و لە ڕاستای سێهەم یشەوە بینەری زیادبوونی مەترسییە مرۆڤدۆستانەکانین .
شاخسی نرخی مەواددی خواردەمەنی فائۆ لە مارسی ساڵی ٢٠٢٢ ەوە بۆ ١٦٠ یەکە بەرز بووەتەوە کە بەرزترین ژماتەی ئەم شاخسە لە ساڵی ئاماژەپێکراوەیەوە واتا لە ساڵی ١٩٩٠ ەوەیە .
سەرەڕای ئەمە نرخی گەنم لە بازاڕی جیهانی هەروا ڕووی لە گەشە سەندن و بەرزبوونەوەیە و ڕەوەندی بەرزتربوونی نرخی ئەم دانەوێڵە گرینگە لە مانگەکانی داهاتووش بەردەوامی دەبێت .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە