بەڕێوبەری گشتی کاروباری بەندیخانەکانی عەرەبستان لە ناکاو لە کاتی کردن دا گیانی لە دەستدا

پەیامی کورد     ...    بەڕێوبەری گشتی کاروباری بەندیخانەکانی عەرەبستان لە ناکاو لە کاتی کردن دا گیانی لە دەستدا

میدیاکانی سەعوودی ئەمڕۆ سێشەممە هەواڵی مردنی لە ناکاوی سەرلەشکەر موحەمەد بن عەلی ئەلئەسمەری بەڕێوبەری گشطی بەندیخانەکانی عەرەبستانی سەعوودی لە کاتی کار کردن دا ڕاگەیاند 

بە پێی ڕاپۆرتێک وێب سایتی میدیایی و هەواڵی عەرەبستانی سەعوودی ڕایگەیاند ئەوەی بووەتە هۆی مردنی لە ناکاوی ئەو ، جەڵتەی دڵ لە کاتی کارکردنی لە نووسینگەی کارەکەی بووە .

سەرلەشکەر موحەمەد بن عەلی ئەلئەسمەری داهێنەری هەونگاوە دڵخوازانەکانی بە ناوبانگ بە " فرجت مع ابشر " ە کە مەبەست لەمە ئازاد کرانی زیاترین هەژماری بەندکراوی خاوەن مەحکوومییەتی ماڵی یە .

علیاء الهذلول، خۆشکی لجین الهذلول چالاکی بەندکراو ڕایگەیاند : هەواڵی مردنی ئەو دلگرانی کردم داوای لێکۆڵینەوەی جیددی سەبارەت بە ئەشکەنجەی لجین ین .

یحیا عسیری دژبەری دەوڵەتی سەعوودی و مافناس و یاسازان لە کاردانەوە بە مردنی الاسمری ووتی ئەگەر هەواڵی مردنی بەرێوبەری گشتی بەندیخانەکان لە نووسینگەکەی ڕاست بێت ، پرسیاری زۆر سەبارەت بە کوشتن و تێرۆری دژبەرانیش زیاتر دەبێت

ئەمیر عەبدۆلعەزیز بن سەعوود بن نایف ، وەزیری پێشووی ووڵاتی عەرەبستانی سەعوودی ، سەرلەشکەر الاسمری لە نۆڤەمبەری ٢٠١٧ وەکوو بەریوبەری گشتی بەندیخانەکانی عەرەبستانی سەعوودی ڕاسپاردە کردبوو .

 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە