بەڵگە و دۆسیەگەلێکی گرینگی نهێنی هەواڵگری لە سەر عەرەبستانی سەعوودی ئاشکرا دەکرێت
پەیامی کورد ... بەڵگە و دۆسیەگەلێکی گرینگی هەواڵگری لە سەر عەرەبستانی سەعوودی ئاشکرا دەکرێت .
ئاشکرا بوونی بەڵگە و دۆسیەگەلی نهێنی سەبارەت بە ناو و زانیاری هەواڵگری تەواوی ئەندامانی دەزگای هەواڵگری عەرەبستان .
پێگەی ئینتەرنێتی «مجهرالجزیره» بەڵگەگەلێکی نهێنی سەبارەت بە ناوی هێزەکانی دەزگای هەواڵگری و زانیاری عەرەبستانی سەعوودی و هەروەها زانیاری تەواو دەربارەی ئەندامانی ئەم دەزگا ئەمنییەتییە بڵاو کردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم پێگەیە نووسی : دەزگای هەواڵگری عەرەبستان بەرپرسیای بەدواداچوونی دژبەرانی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەم ووڵاتە لە ئەستۆدایە و هەوڵی هەڕەشەی گیانی دژبەران ، بەندکراوان و هەروەها بێبەش کردنی ئەوان لە مافەکانیان دەکات و لە ووڵامدانەوە ش بەم ڕۆڵە ، پێگەی ئینتەرنێتی «مجهرالجزیره» دۆسیە و بەڵگەگەلێکی نهێنی سەبارەت بە کۆمەڵێک لە ناوی فەرمانبەران ی دەزگای هەواڵگری سەعوودی و ووردەکاری تەواوی ئەوانی ئاشکرا کردووە .
لەم بەڵگانەدا کە بڵاو کراوەتەوە کەسانێک کە بەرپرسیاری دۆسیەی ناوچەی شەرقیەی ئەم ووڵاتەیان لە سەر شانە هەروەها بلاو کراوەتەوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، بەڵگە بڵاوکراوەکان نیشان دەدەن کە دەزگای هەواڵگری عەرەبستان لە هاووڵاتیانی ناوچەکانی دیکە و تەنانەت ووڵاتانی دیکەش بۆ سەرکوتکردنی دژبەرانی ئەم ووڵاتە کەڵک وەردەگرێت .
ئەم بەڵگانە هەروەها دامەزراندنی هاووڵاتیانێک لە ووڵاتانی دیکەوە وەکوو فیلیپین و سوودان ی لە نێوان ئەندامانی دەزگای هەواڵگری سەعوودی بۆ سەرکوتکردنی دژبەران نیشان دەدات .
لەم بەڵگانەدا ناوی ١٦٤٦ کەس لە فەرمانبەرانی هەواڵگری گشتی عەرەبستان لە ناوچە جیاجیاکان بڵاو کراوەتەوە و ووردەکاری تەوای ئەوان و هەروەها جۆری بەرپرسیاریەتییەکانی هەر یەکە لە ناوچەکانی ئەم ووڵاتە بە شێوەی جیاواز ئاماژەی پێکراوە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە