بەیاناتی نوێی ئەمریکا لە دژی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕی یەمەن
پەیامی کورد ... بەیاناتی نوێی ئەمریکا لە دژی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕی یەمەن
هێزی دەریایی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە بە کاتی خۆجەیی لە بەیننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە ٦ی جانیوەری یەوە کەشتییەکی ماسیگری لە لە کەنداوی عەممان یان دۆزیوەتەوە کە هەڵگری ٢ هەزار و ١١٦ چەکی کڵاشینکۆف بووە .
هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەم کەشتییە لە حاڵی تێپەڕبوون لە ئاوگەلی نێودەوڵەتی لە ڕێگای دەریایی ئێران بۆ یەمەن بووە
ئەمریکا رایگەیاندووە کە تیمی هێزی دەریایی ئەم ووڵاتە لە کەشتی یوو ئێس ئێس چینووک سەرەتا ئەم چەکانەی بە پشتیوانی کەشتی یوو ئێس ئێس مانسۆن و کەشتی فڕۆکەهەڵگری یوو ئێس ئێسی سالیڤان دۆزیوەتەوە و ڕایگرتووە و فەرمانبەرانی کەشتییە دەست بەسەر کراوەکە ٦ یەمەنی بوونە .
لەم بەیاننەمەیدا ڕاگەێندراوە کە هەناردەکردن یا خود فرۆشتنی چەک بە ئەنسارۆڵلای یەمەن بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ، پێشێلکردنی ڕێکەوتننامەی شەورای ئەمنییەت و یاساکانی نێودەولەتییە .
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە