بەیاننامەیەکی گرینگ لە لایەن یەکیتی نیشتیمانییەوە سەبارەت بە دەستهەبوونیان لە کوشتنی قاسم سلێمانی
پەیامی کورد ... بەیاننامەیەکی گرینگ لە لایەن یەکیتی نیشتیمانییەوە سەبارەت بە دەستهەبوونیان لە کوشتنی قاسم سلێمانی
دژەتیرۆری یەکێتی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : دەستمان نەبووە لە کوشتنی قاسم سلێمانی دا
دوێنێ شەو ڕاپۆرتێكمان بڵاو کردەوە لە لایەن ماڵپەڕی یاهوو نیووز ەوە کە باس لەوە کرابوو قاسم سلێمانی چۆن و بە شێوەیەک کوژراوە بەڵام ئەمەمان لەگەڵ هەواڵەکەدا بڵاو نەکردەوە بۆ ناونەزڕاندنی هیچ لایەنێک کە چەند ئەفسەرێکى کورد لە نێو هێزى دژە تیرۆری هەرێمى کوردستان دەستیان لە تیرۆركردنی قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی قودس ی کۆمارى ئیسلامى هەبووە. بەڵام ئەوەی جێگای سەرسووڕمانە کە یەکیتی دەست بەجێ خۆی لەم بابەتەدا هەڵقووڵتاندووە و بە ناشارەزایی دەست هەبوونی خۆی لەم کارەدا ئاشکرا دەکات و دواتر بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە .
دژە تیرۆری یەکێتى نیشتمانیش لە بەیاننامەیەکدا ئەمەیان ڕەت کردەوە و داخدارى خۆیان بۆ کوشتنى ئەو تیرۆریستە ڕاگەیاند
هەروەها بڵاوبوونەوەى ئەو هەواڵەیان لکاندووە بە دەزگاى دژەتیرۆرى پارتى دیموکراتى کوردستان
ئەمەش دەقى بەیاننامەکەى دژە تیرۆرى یەکێتییە:
گه‌رچی ئێمه نازانین نووسه‌رانی راپۆرته‌كه مه‌به‌ستیان له كام هێزی دژە تیرۆره له كوردستان، چوونكه دوو هێزی پێشمه‌رگه و دوو ئاسایش و دوو هه‌واڵگری و دوو دژە تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ئێمه‌وه وه‌ك هێزه‌كانی دژە تیرۆر هه‌بێت، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاگاداربوون و به‌شداربوونی هێزه‌كه‌مان له كرده‌وه‌ی له‌و جۆره ڕەت ده‌كه‌ینه‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر ڕاپۆرته‌كه په‌یوه‌ندی به لایه‌نه‌كه‌ی تره‌وه هه‌بێت، ئه‌وا حه‌ق وایه خۆیان ڕوونكردنه‌وه بده‌ن، به‌تایبه‌ت كه ئێمه ئاگاداری هیچ چالاكییه‌كی ئه‌وان نین و ئه‌وان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن.
ژەنراڵ قاسم سلێمانی هاوڕێیه‌كی نزیكی خوالێخۆشبوو هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بووه و دەزگای دژە تیرۆر رۆژگارێك لەو سەنگەرەدا شەڕی دژ به تیرۆریزمی كردووه کە قاسمی سڵێمانی یش تیایدا دەجەنگا.
ئاشکرایە بە تیرۆرکردنی سه‌ركرده‌یه‌كی له‌م ئاسته، هەرێمی کوردستان دۆستێکی مێژوویی خۆی لەدەست دا و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش هاوڕێیەکی مام جەلالی لەدەستچوو.
ئێمه ئه‌و گریمانه‌یه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین كه ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری ناوخۆیی له هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستی هه‌یه له هه‌وڵدان بۆ تێوه‌گلاندنی ده‌زگاكه‌مان
به‌تایبه‌ت كه ئاگادارین ماوه‌یه‌كه ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵگرییه، (به‌شێكی تایبه‌ت)ی پێك هێناوه بۆ دزه‌پێكردنی زانیاری چه‌واشه بۆ میدیا ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان
ده‌یانه‌وێت به هه‌ر نرخێك بووه زیان به ناوبانگ و ئاسایش و ئارامی هه‌رێمی كوردستان و زۆنی سه‌وز بگه‌یه‌نن
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە