بەیاننامەیەک لە ئەمریکا و سەعوودیە و ئیسرائیلەوە : هێشتا ڕێگایەکی دوور و درێژ ماوە...

پەیامی کورد   ...  بەیاننامەیەک لە ئەمریکا و سەعوودیە و ئیسرائیلەوە : هێشتا ڕێگایەکی دوور و درێژ ماوە...

جەیک سالیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، لەکاتی ڕۆیشتنی بۆ هیندووستان بۆ کۆبوونەوەی لووتکەی گرووپی 20 ووڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

سەبارەت بە پرسیاری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و سەعوودیە، سولیڤان ئاماژەی بەوەدا کە لە ئێستادا زۆر پرس لەسەر مێزن کە دەبنە هۆی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و سەعوودیە، بەڵام هێشتا ڕێگەیەکی دووری ماوە.

جاک سالیڤان هەروەها ڕایگەیاندووە کە هێشتا کاری زۆر ماوە بۆ ئاساییکردنەوەی هەردوو ووڵات و کار لەسەری دەکەن.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە