بەیاننامەیەک لە ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
پەیامی کورد ... بەیاننامەیەک لە ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بەهۆی بەرزی ڕێژەی پێشبینیکراوی باران بارینی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان،بە ڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارە بەڕێزەکان و ئیدارە سەربەخۆکان،بڕیاردرا سبەی بکرێتە پشوو، لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکوومی.
داواکارین لە هاونیشتیمانییانی بەڕێز پابەندی ڕێکارو ڕێنماییەییە خزمەتگوزارییەکان بن و نزیک نەبنەوە لە ڕووبارو ئەو شوێنانەی ئاستی ئاویان بەرز دەبێتەوە لەکاتی ناچاریش دا نەبێت هاتووچۆی ڕێگاکانی دەرەوە نەکەن ،هەروەها تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ئامادەباشیدابن بۆ هەر حاڵەتێکی فریاگوزاری.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە