بەیاننامەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق
پەیامی کورد ... بەیاننامەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق
وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەێنێت عێراق هێشتا لەژێر مەترسی تیرۆرە.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، کە ئەمڕۆ سێشەممە 23-2-2021 بڵاو کراوەتەوە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە رۆژی دووشەممە (دوینێ) لەگەڵ نایف حەجرەف، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداوی عەرەبی، کۆ بووەتەوە.
فوئاد حسێن و نایف حەجرەف لە کۆبوونەوەکەدا، جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە، کە ئاسایشی عێراق کاریگەری بەسەر ئاسایشی کەنداوی عەرەبی دەبێت.
وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئاماژەکردن بە کردە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی عێراق، رایگەیاندووە، هێشتا مەترسی تیرۆر لەسەر عێراق هەیە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە