بەیاننامەی بەشێك لە نووسەر و هونەرمەندانی کورد : دەبێت حوکمی لەسێدارەدانی کچانی بەشەرەفی کوردستان هەڵبوەشێتەوە

پەیامی کورد   ...   بەیاننامەی بەشێك لە نووسەر و هونەرمەندانی کورد : دەبێت حوکمی لەسێدارەدانی کچانی بەشەرەفی کوردستان هەڵبوەشێتەوە

کۆمەڵێک لە ئەدیب و نووسەر و هونەرمەندانی کورد بەیاننامەیەکیان لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سزای ناڕەوای لەسێدارەدان بەسەر ووریشە مورادی و پەخشان عەزیزیدا دەرکرد و نووسیویانە:

حوکمی لەسێدارەدانی ناڕەوای دوو 
ژنی بەشەرەفی کوردستان، کە بەمەبەستی درووستکردنی ترس و تۆقاندن و سیاسەتی هێز جێبەجێ دەكرێت، شەپۆلێکی نیگەرانی و بێزاری لە نێوان نەتەوەی شەرەفمەندی ئێران و بە تایبەت خەڵکی بەشەرەف و بە پەرۆشی کوردستان درووست کردووە.

داوا لە دەسەڵاتداران دەکەین کە بە سزای لەسێدارەدانیاندا بچنەوە سزاكەیان هەڵبوەشێننەوە.

"ئەگەر ووریشە مورادی و پەخشان عەزیزی لەسێدارە بدرێن، سۆنامی ڕوودەدات، لەبیرتان نەچێت كە بە ژینا ئەمینی چی ڕوویدا، ئەگەر ڕەزا پەهلەوی بە فریاتان نەهاتبا، ڕووخانی ڕێژیم حەتمی بوو".

 1403/10/23
"بە هیوای ئازادکردنی سەرجەم زیندانییانی سیاسی"
 


ئەم بابەتە 87 جار خوێندراوەتەوە