بەیاننامەی ترۆئیکای ئەورووپایی سەبارەت بە ئێران
پەیامی کورد ... بەیاننامەی ترۆئیکای ئەورووپایی سەبارەت بە ئێران
نوێنەری ترۆئیکای ئەورووپایی لە دانیشتنی شەورای حۆکامی ئاژانسی ئەتۆمی ڕایگەیاند : هەروەها کە بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی ووتوویەتی ، بڕیاری ئێران لە سەر هەڵگرتنی کەرەستەگەلی تاقیکردنەوەی ڕاستی و چاودیری ئاژانسی ئەتۆمی کاریگەری زیان باری لە سەر توانایی ئاژانسی لە خستنەڕووی متمانە سەبارەت بە ناوەڕۆکی ئاشتییانەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران داناوە .
ئێران بە تووندییەکی بێوێنەوە بەردەوامی بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەدات . ئەمە هۆکاری بەدیهاتنی شک و گومانگەلیکی جیددی سەبارەت بە ناوەڕۆکی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەبێت .
دۆخێک کە ئێستا تێیداین زۆر مەترسیدارە . ئێمە داوا لە ئێران دەکەین تاکوو بەپەلە کۆتایی بە تووندترکردنی ئاڵۆزییە ئەتۆمییەکانی بهێنێت و ئەوانە پێچەوانە بکاتەوە ، لەگەڵ گەرانەوەی بۆ هاوکاری تەواو لەگەڵ ئاژانسی نێودەولەتی ووزەی ئەتۆمی دۆخەکە بۆ ڕوونکردنەوەی تەواو بەدی بهێنێت و وەکوو هەنگاوی گرینگ لە ڕاستای بەدیهێنانی متمانە ، پڕۆتۆکۆڵی هاوپێچ بگرێتە بەر و بیسەپێنێت .
ئێمە بەردەوامی بە قسە و ووتووێژەکانمان لەگەڵ شەریکە نێودەوڵەتییەکانمان دەدەین تاکوو بزانین چ ڕێگایەک بۆ گەیشتن بەرنامەی ئەتۆمی مەترسیداری ئێران باشترە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە