بەیاننامەی ترۆئیکای ئەورووپایی و ئەمریکی سەبارەت بە ڕاپۆرتی ئاژانسی ئەتۆمی و دامەزراوەگەلی فرێدۆ
پەیامی کورد ... بەیاننامەی ترۆئیکای ئەورووپایی و ئەمریکی سەبارەت بە ڕاپۆرتی ئاژانسی ئەتۆمی و دامەزراوەگەلی فرێدۆ
هەنگاوەکانی ئێران بە پێی ڕاپۆرتەکانی ئاژانسی ئەتۆمی هەڵدەسەنگێنین و حۆکمی لە سەر دەدەین نە ئامانجە ووتارییەکانی تاران
ناوەڕۆکی بەیاننامەکەی فەڕەنسا ، ئاڵمانیا ، بەریتانیا و ئەمریکا بەم شێوەیەی خوارەوەیە
ئێمە ڕاپۆرتەکانی ئاژانسی نێودەولەتی ووزەی ئەتۆمی بە واتای ئەوەی کە ئێران بە بێ ئاگاداری ئاژانس ، گۆڕانکاری بنچێنەیی لە پەیکەرەی هەندێک لە سانتریفیووژەکانی خۆیدا ئەنجام داوە دەخەینە بەرچاو .
ئەم سانتریفیووژانە یۆرانیۆمی بە پیتاندنی سەرووی ٦٠٪ ەوە لە سایتی فرێدۆ بەرهەم دەهێنێت .
ئەم گۆڕانکارییە ڕانەگەێندراوە لەگەڵ پەیمانەکانی ئێران لە ڕێکەوتننامەی پادمانی گشتی NPT بە پێچەوانەی یەکن .
لەگەڵ گۆڕانکاری نوێی ڕاگەێندراو لە پەیکەرەی تاڤگەکانی سانتریفیووژگەلی جێگای کەڵک وەرگرتن بۆ بەرهەم هێنانی یۆرانیۆم بە ئاستی نزیک بە چەکە ، پێویستە کە ئێران پابەندی هەموو پەیماننامەکانی خۆی بێت و چاودێری پێویستی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی قەبووڵ بکات .
قسەکانی ئێران سەبارەت بە ئەم هەنگاوانە بە پێی پێویست نییە . ئێمە هەنگاوەکانی ئێران بە پێی ڕاپۆرتگەلی بێ لایەنە و بینراوی ئاژانس هەڵدەسەنگێنین و حۆکمی لە سەر دەدەین ، نە وەک بە پێی ئامانجە ڕاگەێندراوەکانی ئێران .
ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە