بەیاننامەی ترۆئیکای ئەورووپای سەبارەت بە دانووستانەکانی چاکسازی بەرجام لە قەتەر

پەیامی کورد    ... بەیاننامەی ترۆئیکای ئەورووپای سەبارەت بە دانووستانەکانی چاکسازی بەرجام لە قەتەر

داواکارییەکانی کۆماری ئیسلامی لە دانووستانەکانی قەتەر ناڕاستەقینە بوون

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ئاگاداری هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌تۆمییەکەی کۆماری ئیسلامییە

سێ ووڵاتی ئەورووپایی رێککەوتوون لەسەر ئەوەی لە مانگی ئاداری ئەمساڵ لە ڤییەننا دەست بە زیندووکردنەوەی بەرجام بکەن، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئەو دەرفەتەی نەقۆزتەوە.

لە بەیاننامەی ئەو سێ ووڵاتە کە فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا ن، هاتووە:

هەوڵی چڕی دیپلۆماسی بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام و رێککەوتنێکی کردەیی لە سەرەتای مانگی ئازارەوە لەسەر مێز بوو.

بەڵام بەداخەوەین کە ئێران تا ئێستا ئەو دەرفەتە دیپلۆماسییەی نەقۆستەوە و بەردەوام بوو لە پەرەسەندنی گرژییە ئەتۆمییەکانی.

ئەو کارانەی کۆماری ئیسلامی هاوسەنگیی ئەو ڕێککەوتنەی تێک دا کە چەند مانگێک دانووستانمان لەسەری کرد بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام و پەنجەرەی بە ڕووی چارەسەری دیپلۆماسی خێرا داخست.

ئەنجوومەنی ئاسایش تا ئێستاش ئاگاداری مەترسییەکانی بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامییە بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی.

ئێستا بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی لە جاران پێشکەوتووترە.

کۆماری ئیسلامی لە سێ ساڵی ڕابردوودا هەنگاوی بێ وێنەی ناوە بۆ خێراکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

هەندێک هەنگاوەکانی جیددی لە میانەی دانووستانە بەردەوامەکان درا بۆ گەڕاندنەوەی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام و بوونی پلانی کاری هاوبەشی گشتگیر.

کارەکانی کۆماری ئیسلامی ئاستەنگی زیاتری بۆ گەڕانەوە و جێبەجێکردنی تەواوەتی بەرپرسیارییەتییە ئەتۆمییەکانی لەژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و سروشتی ئاشتیخوازانەی بەرنامەی ناوکی دروست کردووە.

بەداخەوە بڕوای ئێمە ئەوەیە کە لە کۆبوونەوەی دوێنێ لە دۆحە، کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکە دەرفەتەکەی نەقۆزتەوە و لەبری ئەوە داوای ناڕاستەقینە و ناژیرانەی کرد


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە