بەیاننامەی ترۆئیکا و ئەمریکا سەبارەت بە ڕێکەوتننامەی دژە ئێرانی شەورای حاکم
پەیامی کورد ... بەیاننامەی ترۆئیکا و ئەمریکا سەبارەت بە ڕێکەوتننامەی دژە ئێرانی شەورای حاکم
ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و سێ ووڵاتی ئەورووپایی بەریتانیا ، ئاڵمانیا و فەڕەنسا بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش سەبارەت بە ڕێکەوتننامەی دژە ئێرانی شەورای حاکمی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی قسەگەلی دژ بە بەرنامەی ئاشتییانەی ئەتۆمی ئێران یان دووبارە کردەوە .
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : ئەم ڕێکەوتننامەیە لە کاردانەوە بە هاوکاری ناتەواوی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی سەبارەت بە بابەتگەلی جیددی و بەجێ ماوی پەیوەندیدار بە پەیمانگەلی مافی ئێران بە پێی ڕێکەوتنی پادمانگەلی پەیماننامەی بەربەستی بڵاوبوونەوەی چەکگەلی ئەتۆمی NPT پەسەند کرا .
شەورای حاکم پەیامێکی ڕوونی هەناردووە سەبارەت بەوەی کە گرینگ و بەپەلەیە کە ئێران پەیمانەکانی پادمانگەلی پێویستی پەیمانی بڵاوبوونەوەی " ئێن پی تی " خۆی جێبەجێ بکات و هەنگاوگەلی دیاریکراو بە پێی دواخستن ئەنجام بدات .
ئێران دەبێ ڕوونکردنەوەی تەکنیکی باوەڕپێکراو بۆ ئامادەبوونی ووردەکانی یۆرانیۆمی شناسایی کراو لە سێ شوێنی ڕانەگەێندراو بخاتە ڕوو و شوێنی پاراستنی مەواددی ئەتۆمی پەیوەندیدار و کەرەستەگەلی پیس و مەترسیدار ڕوون بکاتەوە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە