بەیاننامەی نوێی بەریتانیا ، فەڕەنسا و ئاڵمانیا لە دژی ئێران

پەیامی کورد   ...  بەیاننامەی نوێی بەریتانیا ، فەڕەنسا و ئاڵمانیا لە دژی ئێران

ترۆئیکای ئەورووپایی لە بەیاننامەکەی خۆیدا ڕایگەیاند : چالاکی گەلی ناسەقامگیرکاری ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە مەحکووم دەکەین و پەیمان دەدەین لەگەڵی بەرەنگار ببینەوە . ئێمە متمانە دەدەین کە لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بۆ چەکی ئەتۆمی بەرگری بکەین .

لە هاوکاریگەلی کەمی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی نیگەرانین .

کاردانەوەی ڕووسیا بەرامبەر بە بەیاننامەی سێ وولاتی ئەورووپایی لە دژی ڕووسیا زۆر لە کاتیکی خراپدا بوو .

" میخائیل ئۆلیانۆف " نوێنەری ڕووسیا لە ووتووێژەکانی بەرجام لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا نووسی : بە راستی زۆر لە کاتێکی خراپدا بوو .ڕێک لە کاتێکی هەستیاردا لە ووتووێژەکانی ڤییەننا و لە ئاستانەی دانیشتنی شەورای حاکمانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە