بەیاننامەی هاوبەشی هەر دوو سەرۆککۆماری ئەمریکا و فەرەنسا دەربارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران

پەیامی کورد      ...    بەیاننامەی هاوبەشی هەر دوو سەرۆککۆماری ئەمریکا و فەرەنسا دەربارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران

سەرۆکانی کۆماری هەر دوو ووڵاتی ئەمریکا و فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا جەختیان کردەوە کە ئێران نابێ دەست بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئێمانۆئێل ماکرۆن و جۆ بایدن سەرۆککۆماری فەرەنسا و ئەمریکا لە دوای دیداری خۆیان لە ڕۆما بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و لە بەشێکی ئەم بەیاننامەیەدا ئاماژە بە ئێران یش دەکەن .

لەم بەیاننامەیەدا کە ناوەڕۆکەکەی لە لایەن کۆشکی ئێلیزە وە بڵاو کراوەتەوە هاتووە کە سەرۆککۆماری فەرەنسا و ئەمریکا لە چاوپێکەوتنی ڕۆژی هەینی خۆیان دا لە گرینگی بە دەست هێنانی متمانە سەبارەت بە دەستڕانەگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی جەختیان کردەوە .

ئەم بەیاننامەیە لە حاڵێکدایە کە بە شێوەی بەردەوام لە لایەن ووڵاتانی ڕۆژئاوایی و ئەمریکاوە دەخرێتە ڕوو کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام لە سەر ناوەڕۆکی تەواوی ئاشتییانەی بەرنامەی ئەتۆمی ئەم ووڵاتە جەخت دەکەنەوە و بە بیر هێنانەوە دەکەن کە چەکی ئەتۆمی هیچ شوێنێکی لە دۆکتۆرینی بەرگری ئێران دا نییە .

ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بە ڕابەرایەتی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ساڵانی ڕابردوودائێران یان بە بەدواداچوونی ئامانجی سەربازی و نیزامی لە بەرنامەی ئەتۆمی ئەم ووڵاتەدا تاوانبار کردووە . ئێرانی بە تووندی ئەم ووتانەی ڕەت کردووەتەوە .

ئێران جەخت دەکاتەوە وەکوو یەکێک لە واژووکەرانی پەیمانی بەربەست و قەدەغەی پەرەپێدانی چەکگەلی ئەتۆمی " ئێن پی تی " و ئەندامێک لە ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ، مافی بە دەستهێنانی تەکنۆڵۆژیای ئەتۆمی بۆ مەبستگەلی ئاشتیانە هەیە .


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە