بەیاننامەی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ئەورووپا لە دژی ئێران لە کۆنفڕانسی میوونشێن

پەیامی کورد   ...  بەیاننامەی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ئەورووپا لە دژی ئێران لە کۆنفڕانسی میوونشێن

وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، بەریتانیا، فەڕەنسا و ئاڵمانیا لە کونفڕانسی ئەمنییەتی میوونشێن ، جەختیان لەوە کردەوە کە پاڵپشتی خەڵکی ئێرانن.

ئانتۆنی بلینکن، جەیمز کلۆرلی، کاترین کۆلۆنا، و ئانالینا بائربووک نیگەرانی خۆیان سەبارەت چالاکی ئەتۆمی دەربڕی و ڕایانگەیاند دژی دەستێوەردان و ئاژاوەگێڕیەکانی ئێران دەوەستنەوە.

وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ئەورووپا لە بەیاننامەیەکی هاوبەش دا لە کۆنفڕانسی میوونشێن ڕایانگەیاند : داوا لە ئێران دەکەین کە پاشەکشە لە بەرنامەی ئەتۆمییەکەی خۆی بکات .

بەرزبوونەوەی هاوکارییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا لە ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە ڕەنگدانەوەی دەبێت .

هاوکاری نەکردنی تاران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی مەحکووم دەکەین .

لەگەڵ خەڵکی ئێران هاوپەیمانی و هاودڵی ڕادەگەێنین .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە