بە ئامادەبوونی به‌رپرسی ژووری ئۆپراسیۆنی هاوپه‌یمانان له عێراق ، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراق دوو لیوای هاوبه‌ش پێكده‌هێنن
پەیامی کورد ... بە ئامادەبوونی به‌رپرسی ژووری ئۆپراسیۆنی هاوپه‌یمانان له عێراق ، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراق دوو لیوای هاوبه‌ش پێكده‌هێنن
هه‌ردوو شاندی باڵای هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له هه‌ولێر، به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسی ژووری ئۆپراسیۆنی هاوپه‌یمانان له عێراق كۆبوونه‌وه و رایانگه‌یاند، باس له‌درووستكردنی دوو لیوای هاوبه‌ش كرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به‌سه‌رپه‌رشتی فه‌ریق جه‌مال موحەمەد، سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌ریقی یه‌كه‌م عه‌بدۆلئه‌میر شه‌ممه‌ری، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، به ئاماده‌بوونی ژه‌نه‌ڕاڵ فۆگارتی به‌رپرسی ژووری ئۆپراسیۆنی هاوپه‌یمانان له عێراق، هه‌ردوو شاندی باڵای هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه.
له‌راگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتوه، "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسیان له ئه‌رك و كاره‌كانی بنكه‌كانی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقیه‌كان و دامه‌زراندنی دوو لیوای هاوبه‌ش كرد، هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ماهه‌نگی و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق و كاری هاوبه‌ش تاوتوێكرا".
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ردوو شاندی باڵا سه‌ردانی بنكه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی هه‌ولێریان كرد، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانیان ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ر و ئه‌فسه‌رانی گشت بنكه‌كانی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش، كه تیایدا جه‌ختیان له گرینگی بنكه‌كانی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش و كاری هاوبه‌ش كرده‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته بنكه‌كانی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش ڕۆڵیان هه‌بێت له‌پاڵپشتی و سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە