بە ئامادەبوونی سه‌رۆك فراكسیۆنەكان لە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و شاندى هه‌رێمی کوردستان دەستیپێکرد
پەیامی کورد ... بە ئامادەبوونی سه‌رۆك فراكسیۆنەكان لە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و شاندى هه‌رێمی کوردستان دەستیپێکرد .
بە گوێرەی زانیاریەکان ، لە ئێستادا هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كەی عێراق ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێمى كوردستان و لیژنه‌ى دارایی كۆبوونه‌وه به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك فراكسیۆنه سیاسییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى ته‌لارى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران کۆبوونەتەوە.
كۆبونه‌وه‌كه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌کانی بەردەم پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بوودجەیە، کە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەوبارەیەوە کۆببێتەوە.
پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان کە بڕیاربوو کاتژمێر ٣:٠٠ بەڕێوەبچێت بۆ کاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارە دواخراوە".
هەروەها بە گوێرەی هەندێک زانیاری هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە بۆ ناکۆکی لایەنەکان لەبارەی هەندێک لە ماددەکانی پڕۆژە یاسای بوودجەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دەرفەت بدرێت بە لایەنەکان تاوەکوو بگەنە رێککەوتن، هاوکات بەشێک لەلایەنەکانی شیعە ناڕازین لەسەر دیاریکردنی پشکی کورد و دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە