بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، بانگەشە بۆ دەنگدان بە لیستی ١٩٠ی پارتی دەستی پێکرد
پەیامی کورد ... بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، بانگەشە بۆ دەنگدان بە لیستی ١٩٠ی پارتی دەستی پێکرد
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، پارتی دیموکراتی کوردستان بە درووشمی "ئارامی، ئاوەدانی، پێکەوەیی و خۆڕاگری" بانگەشەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ کرد.
لە ھەولێر، بە ئامادەبونی سەرۆک بارزانی، جێگرانی سەرۆک، دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسی، بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی پێکرد.
لە دەستپێکی بانگەشەکە کاندیدانی پارتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناسێندران.
دواتر لەلایەن مەحموود محەمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، پەیامی پارتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند.
ئەم بابەتە 50105 جار خوێندراوەتەوە