بە ئامانجگرتنی هەولێر لە لایەن گرووپە میلیشیاکانەوە ئەمریکای بە تەواوی نیگەران کردووە و پێداچوونه‌وه‌ی جیددی لە پلانی ئه‌منیدا دەکات
پەیامی کورد ... بە ئامانجگرتنی هەولێر لە لایەن گرووپە میلیشیاکانەوە ئەمریکای بە تەواوی نیگەران کردووە و پێداچوونه‌وه‌ی جیددی لە پلانی ئه‌منیدا دەکات
واشینتۆن نیگه‌رانه له په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی گرووپه میلیشیاكان و داعش له سنووره‌كانی كوردستان. له هه‌مان كاتدا به‌ئامانجگرتنی هه‌ولێر له‌لایه‌ن گرووپه نایاساییه‌كانه‌وه وای كردووه كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ڕاپۆرتێك بداته سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هێرشكردنه سه‌ر میلیشیا و گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق كه به‌شدار بوون له هێرشه‌كان و ڕاوێژكاری سه‌ربازی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌مریكا دوو ڕێگای له به‌رده‌مدایه.
هێرشی درۆن بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر، سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكای نیگه‌ران كردووه، به‌پێی دوایین ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، ئه‌وان پێشنیاری تۆڵه‌كردنه‌وه‌یان داوه‌ته سه‌رۆك جۆ بایدن بۆ هێرشكردنه سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان، ترسی ئه‌مه‌ریكا له هێرشی ئەم دوایییەی سه‌ر هه‌ولێر پێوەندیی هەیە بە به‌هێزبوونی ته‌كنیكی جه‌نگی گرووپه میلیشیاكان و چه‌كدارانی داعش، چوونكه نیگه‌رانی ئه‌مریكا له‌وه‌دایه كه سیسته‌می ڕاداری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ئه‌و درۆنانه نادۆزێته‌وه. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات بۆ قۆناغی داهاتوو سه‌رجه‌م بنكه و باره‌گاكانی ئه‌مریكا بكه‌ونه به‌رده‌م هێرشه‌وه، به‌كارهێنانی چه‌كی درۆنی بۆمبرێژكراو تاكتیكێكی نوێیه و جۆرێكه له گۆرینی پلانی جه‌نگ له‌دژی هاوپه‌یمانان، ڕۆژی 31ی 5ی 2021 هاوشێوه‌ی هێرشه‌كه‌ی ڕابردوو كه له 14ی نیسانی ڕابردوو ئه‌نجام درا، ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند مووشه‌كێكدا گیرا كه ئاراسته كرابوون بۆ هێرشكردنه سه‌ر شاری هه‌ولێر، هێرشی درۆن به‌رپرسانی ئه‌مریكای نیگه‌ران كردووه له ماوه‌ی ڕابردووش هێرشی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل به هه‌مان ته‌كنیك بووه، ئه‌مانه گرفتی گه‌وره‌ن بۆ تیمه‌كانی هاوپه‌یمانان، چوونكه هه‌رجارێك له‌گه‌ڵ هه‌رهێرشێكدا شێوازێكی نوێ به‌كار ده‌هێنرێت. به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی، ئه‌مریكا پێی وایە ئامانج له هێرشه‌كه‌ی ئه‌م دوایییه‌ی سه‌ر هه‌ولێر لێدان بووه له بنكه هه‌ستیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا، جیا له‌وه‌ش، جۆری هه‌ڵسانی فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان و كه‌وتنیان به‌سه‌ر ڕێره‌وی فرۆكه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ی ئه‌مریكای خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌و پرسیاره‌ی كه پێداچوونه‌وه‌ی جیددی به پلانی ئه‌منیدا بكات له عێراق و كوردستان، ئه‌و تاكتیكه به‌هێزه‌ی ئه‌وان به‌كاریان هێناوه هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی هاوێشتنی مووشه‌كه‌كه‌ش نه‌دۆزرێته‌وه.
له‌م بارەیە‌وه، ئه‌موال ئه‌بووبه‌كر، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی كیمیاوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه, ووتی: "ئه‌و ماددانه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان له هاوێشتنی مووشه‌ك به‌كاری ده‌هێنن سه‌ره‌تاییه و به‌شێك له‌و ماددانه له زانكۆی مووسڵ سوودیان وه‌رگرتووه له به‌شی كیمیایی كه له‌وێوه ده‌ست كراوه ئه‌و ماددانه به جۆره‌ها شێوه به‌كار ده‌هێنرێت، ده‌خرێته ناو مووشه‌كه‌وه و ده‌توانرێت له ڕێگای فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانه‌وه به‌كار بهێنرێت و ده‌توانرێت وه‌ك لوغم به‌كار بهێنرێت، درۆن چه‌كی كۆمه‌ڵكوژه".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی ئه‌مریكا نیگه‌ران بووه له به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه، ده‌ڵێت: "درۆنێكه زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه و ڕادار ئاشكرای ناكات، چوونكه به‌ده‌نه‌كه‌ی (ڤایبه‌ر گلاسه) و ڕادار نایگرێت ئه‌وه‌ی ڕادار ده‌یگرێت بریتییه له ئاسن و ئه‌له‌منیۆم، به‌ڵام ئه‌و هیچ یه‌كێك له‌و ماددانه نییه، هه‌ربۆیه ئه‌م جاره له هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر درۆن به‌كار هاتووه، چوونكه نایانه‌وێت ڕادار سه‌رچاوه‌كانی ئاشكرا بكات، بۆ نموونه ئێستا فرۆكه هه‌یه كه له شەڕ به‌كار دێت، هیچ ڕادارێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناكات، به‌ده‌نی وا درووست كراوه كه تیشك وەردەگرێت نایگه‌ڕێنێته‌وه و ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ری نییه".
ووتیشی: "هاوپه‌یمانان له سه‌رخه‌تن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكه‌ن و تاكتیكی نوێ بۆ ڕووبەڕووبونه‌وه‌ی هێرشه‌كان بگرنه به‌ر، له‌و بارەیە‌شه‌وه له‌گه‌ڵیان له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریداین".
ئێستا ئه‌مریكا له به‌رده‌م بژارده‌ی ووڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێره، هه‌رچه‌نده پێشووتر بڕیار هه‌بووه كه ڕاسته‌وخۆ دوای هێرشه‌كه په‌لاماری گرووپه میلیشیكان بدرێت، وه‌ك باس ده‌كرێت برێت مه‌كگۆرك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فه‌ریقا، ئه‌مه‌ی پێشنیاری كردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه، بۆیه ئۆكه‌ی بایدن بۆ جۆری هێرشەكه و تاكتیكی هێرشه‌كه دۆخی ناوچه‌كه ده‌گۆڕێت، له ئه‌گه‌ری وه‌شاندنی گورزیش پێشبینیی گۆڕانكاری له ناوچه‌كه ده‌كرێت، یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان كشانه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانە له ناوچه گه‌رمه‌كان."
فه‌ریق بابه‌كر زێباری، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كاروباری سه‌ربازی، ووتی: "چه‌كی درۆن بۆ ئه‌مریكا بووه‌ته گرفت، ئاسانه و به‌زۆر شێوه به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه گرفت درووست بكات و مه‌ترسییه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه هاوپه‌یمانانی لێیه، ئه‌م جۆره چه‌كه له زۆر ووڵاتان درووست ده‌كرێت و له‌م دواییه له غه‌زه‌وه به‌كار هێندرا له به‌رانبه‌ر ئیسرائیل بۆیه هاوپه‌یمانان له‌م ڕوانگەیە‌وه پێیان وایه ده‌بێت ئه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌م جۆره چه‌كه به شێوه‌یه‌كه كه زۆر جار ڕادار ناتوانێت بیدۆزێته‌وه، ئێمه له شاخ بووین كاتێك له‌ناو به‌رد و تاشه‌كان بووین فرۆكه نه‌یده‌دۆزییه‌وه، ئێستا ته‌كنه‌لۆژیای چه‌ك گۆڕاوه فرۆكه هه‌یه له هه‌رشوێنێك بیت ده‌تدۆزنه‌وه، بۆیه گۆڕانكاری له شێوه‌ی هێرشكردن و جۆری چه‌كه‌كان ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ڕاپۆرتێك له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكاوه دراوه به جۆ بایدن، كه له گرووپ و میلیشیاكان بدرێت، به‌ڵام بایدن، ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه له‌م كاته‌دا ئه‌و بڕیاره بدات، ئه‌وه‌ی گرینگه ئاماده‌كارییان هه‌یه بۆ هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ سه‌ر هه‌رگرووپێك كه مه‌ترسین له‌سه‌ر ناوچه‌كه و كوردستان.
ده‌شڵێت: "ئێستا ده‌وڵه‌تانی دراوسێی سه‌پۆرتی گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌م ڕێگایانه‌وه فشاری خۆیان درووست بكه‌ن و ئێستا ده‌بینین كه له پردێ بنكه‌ی مووشه‌كی دانراوه و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، ئه‌مه بۆچییه، بۆ ترساندن و شێواندنی دۆخه‌كه نه‌بێت؟ بۆیه ده‌بێت ئه‌مریكا ده‌ست بكات به خۆپارێزی و پلانی نوێ، یان ده‌بێت له ناوچه‌كه به تاكیتكی نوێ بێته ئاراوه، یان له عێراق بكشێته‌وه".
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه تا دێت سوپای ئه‌مریكا هێزه‌كانی خۆی له عێراق كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌پێی دوایین ئامار، تێكرای هێزی هاوپه‌یمانان له عێراقدا ٣ هه‌زار سه‌ربازن، له نێویاندا ٢ هه‌زار و ٥٠٠ سه‌ربازی ئه‌مریكایه، گۆڕانكاری له كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان ڕه‌نگه ئه‌مه‌ریكا بخاته به‌رده‌م پلانی نوێوه، ئه‌ویش یانی كشانه‌وه‌یانه له هه‌ندێك ناوچه و جێگیركردنیانه له ناوچه‌یه‌كی دیكه، یاخود گۆڕینی هاوكێشه‌ی شه‌ره، چوونكه ئێستا یه‌كێك له پرسیاره گه‌وره‌كان ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه كه له‌م هێرشانه‌ی دوایی هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكا به‌ركه‌وتووه؟ ئه‌گه‌ر كرابێته ئامانج واته دۆخه‌كه بۆ ئه‌وان خراپه، چوونكه كوشتنی سه‌ربازی ئه‌مریكا هێڵی سووره.
دیوی دیكه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر حكوومه‌تی عێراقیش ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره‌وه، به‌وه‌ی ده‌سته‌وه‌ستان بوون له دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی مووشه‌كه‌كان و له سنووری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌وه ئاراسته‌ی هێزی هاوپه‌یمانان كراوه و لاوازی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق و هێرشی ئه‌م دواییه‌ی حه‌شد بۆ سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، حكوومه‌تی عێراق ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه."
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە