بە بڕیاری سەرۆک بارزانی 117 شوقە بۆ زیان لێکەوتووانی دهۆک تەرخان کرا
پەیامی کورد ... بە بڕیاری سەرۆک بارزانی 117 شوقە بۆ زیان لێکەوتووانی دهۆک تەرخان کرا
پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، سەرۆک بارزانی و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام بە پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵماندا بوونە بۆ ئەوەی بە زووترین کات هاوکاری زیانلێکەوتووان بکەین و هەرچی پێویست بێت بۆیان بکەین.
پێنجشەممە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی مەنسوور بارزانی نوێنەری سەرۆک بارزانی، نوێنەری حکوومەت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆک مەسعود بارزانی 117 شوقە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک تەرخان کران.
بە ووتەی پارێزگاری دهۆک، "ئەم چەند ڕۆژە سەرۆک بارزانی و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام بە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵماندا بوونە بۆ ئەوەی بە زووترین کات هاوکاری زیانلێکەوتووان بکەین و هەرچی پێویست بێت بۆیان بکەین".
عەلی تەتەر ووتیشی: "لە بەرنامەماندا بوو کە هیشکەڕوو چاک بکەین کە نزیکەی 118 ماڵ تێیدا نیشتەجێ بوون و لە دەرەوەی ماستەر پلان بوون، ئەگەر لە ماستەر پلان بێت حکوومەت ڕێگە نادات گیانی هیچ هاووڵاتییەک لە مەترسیدا بێت. و ئێستاش بە بڕیاری سەرۆک بارزانی قەرەبووی زیان لێکەوتووان دەکرێتەوە. هەروەها بە بڕیاری سەرۆک بارزانی لە بەرامبەر هەر خانوویەکدا شووقەیەکی نوێ بۆ هەر خانەوادەیەک دابین کراوە".
ڕاشیگەیاند، هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار هیچی دابین نەکردووە ئێستا ئەوەی هەیە تەنیا قەرەبووی زیان لێکەتووان دەکرێتەوە لەلایەن سەرۆک بارزانی و مەسروور بازانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە و هیچی دیکە نەگەیشتووەتە دەستی ئێمە.
ئەم بابەتە 10603 جار خوێندراوەتەوە