بە بڕیاری عەلی خامنەیی " گرووپی مردن یا مەرگ" چالاکانی عێراق دەڕفێنن
بە بڕیاری "عەلی خامنەیی" ڕابەری باڵای ئێران میلیشیاکانی سەر بە ئێران گرووپێکی مەرگیان لە عێراق پێک هێناوە و دەستیان کردووە بە "گرتن، ڕفاندن و کوشتنی چالاکان" لە ناوچە جیا جیاکانی عێراق.
ئەو گرووپە ترس و دڵەڕاوکێی بۆ چالاکان درووست کردووە و بووەتە هۆی ئەوەیکە ئەو کەسانە زێدی خۆیان بەجێ بهێڵن و ڕوو بکەنە وڵاتانی بیانی.
کەسێک بە ناوی "ئیسماعیل موسبح ئەلوائیلی" برای پارێزگاری پێشووی "بەسرە" بە دەستی ئەو گرووپە کوژراوە و بنەماڵەکەی وتوویانە دەزانن کوڕەکەیان بە دەستی "حەمزە ئەلعێدانی" کوژراوە.
سەرەڕای ئەوەیکە تاوانبار "حەمزە ئەلعێدانی" دەسبەسەر نەکردراوە بەڵکوو لە کاتی دادگاییکردنیدا وتوویەتی، "من تاوانبار نیم چون ئەو کارەم بە بڕیاری عەلی خامنەیی ئەنجام داوە و لە کارەکەشم پەشیمان نیم".
چالاکیی "گرووپی مەرگ" لە عێراق لە حاڵێکدایە کە پێشتر "مستەفا کازمی" سەرۆکوەزیرانی عێراق وتبووی، ئەندامانی "گرووپی مەرگـ"ـمان لە بەسرە دەستبەسەر کردوون.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە