بە بڕیاری فەرمی شاژنی بەریتانیا سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه و چاوپێكه‌وتنه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كانی به هۆی باری ته‌ندرووستی شاژنه‌وه بۆ ساڵ نوێ هەڵوەشێندرانەوە
پەیامی کورد ... بە بڕیاری فەرمی شاژنی بەریتانیا سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه و چاوپێكه‌وتنه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كانی به هۆی باری ته‌ندرووستی شاژنه‌وه بۆ ساڵ نوێ هەڵوەشێندرانەوە
به‌هۆی كۆرۆنا و تووندكردنه‌وه‌ی رێكاره ته‌ندرووستییه‌كان له بەریتانیا، شاژنی ئه‌و ووڵاته بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاهه‌نگی كریسمس و كۆبوونه‌وه‌ی خێزانی شاهانه‌ی ده‌ركرد، واش به باش زانراوه شاژنە ئێلیزابێس تا كۆتایی پشوه‌كانی سه‌ری ساڵ له ژێر چاودێری تیمی پزیشكی شاهانه‌دا بێت.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بەریتانیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، شاژنە ئێلیزابێس شاژنی بەریتانیا نیگه‌رانه له بڕیاری به‌شدارینه‌كردن له كۆبوونه‌وه‌ی خێزانی شاهانه له رۆژی كریسمسی ئه‌م ساڵدا، بەڵام لەبەر دۆخی تەندرووستی ووڵات بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنەوەی ئه‌و یاده‌ی داوە کە ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌گه‌ری تووندكرنه‌وه‌ی رێكاره ته‌ندرووستییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵێك له مردنی شاژاده فلیپ، هاوسه‌ری شاژنی بەریتانیا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌ی و چاوپێكه‌وتنه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كانی به هۆی باری ته‌ندرووستی شاژنه‌وه، هه‌موو هیوایه‌ك له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی ساندرینگهام هاوس بو كه به‌هۆی كۆرۆنا و چه‌ند هۆكارێكی دیكه‌وه له ساڵی ٢٠١٩ ەوە شاژن نه‌یتوانیوه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌شداری كۆبوونه‌وه خێزانییه‌كان بكات.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه به‌رپرسانی كۆشكی شاهانه‌ی بەریتانیا رایانگه‌یاندوە، "بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یادی كریسمەسی ئه‌م ساڵ و كۆبوونه‌وه‌ی خێزانی شاهانه‌ی بریتانیا، بریارێكی تاكه کەسی شاژن خۆی بوه و پاش لێروانین له بارودۆخه‌كان ئه‌و بریاره‌ی ده‌ركردوه، هه‌روه‌ها، سه‌ره‌رای باشی ته‌ندرووستی به‌ڵام ئه‌وه‌ش به باش زانراوه كه شاژن له ژێر چاودێری ته‌ندروستی دابێت تا پشووەكانی سه‌ری ساڵ به كۆتادێن".
ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ش روونیشی كردوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ستافی ته‌ندروستی خێزانی شاهانه له پشكنینه‌كانیاندا ده‌ركه‌وتوه كه یه‌كێك له خزمه‌تكارانی ناو كۆشكی شاهانه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه، به‌ڵام بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه خێزانییه‌كه‌ی خێزانی شاهانه په‌یوه‌ندی به‌و بابه‌ته‌وه نییه.
له ماوه‌ی 33 ساڵی رابردوودا ئه‌مه دو هه‌مینجاره، كه شاژنی بەریتانیا بەهۆكاری جیاواز ناتوانێت به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی خێزانی شاهانه‌ی ووڵاته‌كه‌ی بکات.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە