بە بڕیاری موحەمەد شیاع سوودانی هەر یەک لە سەرۆک وەزیران موستەفا کازمی و ١٧ وەزیری پێشوو خانەنشین کران
پەیامی کورد ... بە بڕیاری موحەمەد شیاع سوودانی هەر یەک لە سەرۆک وەزیران موستەفا کازمی و ١٧ وەزیری پێشوو خانەنشین کران
18 به‌رپرسى پێشووى حكوومه‌تى عێراقى به پله‌ى باڵا خانه‌نشین كران كه سه‌رۆكى حكوومه‌ت و وه‌زیره‌كانى كابینه‌ى پێشووى حكوومه‌تى عێراقن.
به‌پێى فه‌رمانێكى حكوومه‌تى عێراق به ژماره 22305 موسته‌فا كازمى سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووى حكوومه‌تى عێراق و 17 وه‌زیرى كابینه‌كه‌ى نێردراون بۆ خانه‌نشینكردن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له به‌روارى 27/10/2022وه‌وه خانه‌نشینیان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌گه‌رچى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌هه‌مان پۆسته‌كه‌ى خۆى به‌رده‌وامه به‌ڵام ناوه‌كه‌ى له لیستى ئه‌وانه‌دایه كه نێردراوه بۆ خانه‌نشینكردن.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە