بە بڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە بەرژەوەندی خەڵکی کەم دەرامەت کارێکی گرینگ جێبەجێ دەکرێت

پەیامی کورد     ...    بە بڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە بەرژەوەندی خەڵکی کەم دەرامەت کارێکی گرینگ جێبەجێ دەکرێت

سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان ئاشکرای کرد، بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوون لە بەرژەوەندی خەڵکی کەم دەرامەت و کرێنشینان درووست دەکرێن.

گۆران عەوێنە، سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان ڕایگەیاند : ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کرێنشینان بەردەوامن و بڕیارە ئەمساڵ ژمارەیەک شوققەی نیشتەجێبوون لە سنووری پارێزگای ھەولێر بەسەر کرێشنینان و فەرمانبەران دابەش بکرێن، کە لە زیاتر لە ھەزار و ١٠٠ شوققە پێکھاتوون و بەشێکیان تەواو بوونە و بەشێکی دیکەشیان لە قۆناغی کۆتاییدان.

سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینان ووتیشی، ئەو شوققانە لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە درووست کراون و بەپێی خاڵ و لە رێگەی تیروپشکەوە دابەش دەکرێن، کە لە سنووری ھەر ١٠ قەزاکەی پارێزگای ھەولێر درووست کراون.

عەوێنەیی روونیشی کردەوە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیاری داوە ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوون دروست بکرێن بۆ چینی ھەژار و کەم دەرامەت، بڕیارە ئەو یەکانە بۆ خەڵکی ھەژار و کرێنشین دروست بکرێن بە بێ پێشەکی و بە نرخێکی ھەرزان بە شێوەی قیستی درێژخایەن بەسەر خەڵکی کەمدەرامەتدا دابەش بکرێن، ئەمەش ھەوڵێکی باشە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کرێنشینان و رزگاربوونیان لە کرێچێتی.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە