بە بڕی ١٠میلیار دینار چەندین پڕۆژە لە دهۆک جێبەجێ دەكرێن
پەیامی کورد ... بە بڕی ١٠میلیار دینار چەندین پڕۆژە لە دهۆک جێبەجێ دەكرێن
قایمقامی قەزای ناوەندی دھۆك رایگەیاند، لە پارێزگای دھۆك بە گوژمەی زیاتر لە١٠ملیار دینار، ٣٤ پڕۆژە كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
جەھوەر عەلی، ڕایگەیاند : ئەو پڕۆژانەی لە پارێزگای دھۆك ئەنجام دەدرێن، كە گوژمەی ١٠ملیار و٢٠٠ملیۆن دیناریان بۆ تەرخان كراوە، لە ئێستادا كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە ٣٤پڕۆژەی جۆراوجۆرن.
عەلی ووتیشی، ئەو پڕۆژانە زیاتر لە بواری ئاو و كارەبا و رێگای گوند و شارەكان و شارەوانی و ئاوەڕۆ و نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكاندان.
ناوبراو باسی لەوەش كرد، ئەو پڕۆژانەی دەست پێكراون، لە سەنتەری پارێزگای دھۆك و ھەردوو ناحیەی سەر بە سەنتەری پارێزگاكە ئەنجام دەدرێن.
.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە