بە بڕی ١٠ میلیار دینار شەقامەکانی پارێزگای هەولێر نۆژەندەکرێنەوە

پەیامی کورد     ...    بە بڕی ١٠ میلیار دینار شەقامەکانی پارێزگای هەولێر نۆژەندەکرێنەوە

بڕیارە ڕێگە سەرەکییەکان و شەقامەکانی نێو شاری ھەولێر نۆژەن بکرێنەوە و سەرۆکی شارەوانی ھەولێریش دەڵێ، دەرخستەیان بۆ چەندین پڕۆژە کردووە و لەسەر داھاتی شارەوانی دەخرێنە واری جێبەجێکردنەوە.

عەبدۆلواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی ھەولێر، ڕایگەیاند: "بڕیارە ڕێگا سەرەکییەکان و شەقامە نێوخۆییەکانی ھەولێر نۆژەن بکەینەوە و دەرخستەمان بۆ ژمارەیەک پڕۆژە کردووە، تێچووی پڕۆژەکانیش لەسەر داھاتی شارەوانی دەبێت، بەڵام چاوەڕێی پەسەندکردنی پڕۆژەکانین لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار."

سەرۆکی شارەوانی ھەولێر گوتی: "پڕۆژەکان بەسەر ھەموو ناوچەکانی سنووری شارەوانی ھەولێردا دابەش کراون و ھەوڵ دەدەین ھەموو ئەو شەقامانە بگرێتەوە کە پێویستیان بە چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوە ھەیە."

عەبدۆلواحید ئەحمەد ڕوونی کردەوە: "ھەوڵەکانیشمان بەردەوام دەبن بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ھەموو گەڕەکەکانی شاری ھەولێر و بەپێی ئەو داھاتەی لە بەردەستمانە درێغی ناکەین بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییانی شاری ھەولێر.''


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە