بە بڕی ٥٠ میلیارد دینار پڕۆژەی گرینگ لە دهۆک جێبەجێ دەکرێت

پەیامی کورد     ...    بە بڕی ٥٠ میلیارد دینار پڕۆژەی گرینگ لە دهۆک جێبەجێ دەکرێت

سەرۆکی لقی دھۆکی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان گوتی، ئێستا بڕیارە بە بڕی ٥٠ ملیار دیناری دیکە پڕۆژەی جۆراوجۆر لە کەرتە جیاوازەکان جێبەجێ بکرێت، کە چەندین سێکتەر لە خۆی دەگرێت، وەکوو ڕێگاوبان و ئۆڤەرپاس و تۆڕی ئاو و کارەبا و بوارەکانی دیکە.

زیرەک دۆسکی، سەرۆکی لقی دھۆکی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان، ڕایگەیاند : ئەو پڕۆژانەی لە سنووری دھۆک لە ماوەی ڕابردوو دەست بە جێبەجێکردنیان کراوە بەشێکیان تەواو بوونە و بەشێکیشیان لە واری جێبەجێکردندان و بەردەوام کاریان تێدا دەکرێت تاوەکوو تەواو دەبن، چونکە ماوەیان بۆ دیاری کراوە کە پێویستە لە کاتی خۆیدا تەواو بکرێن."

زیرەک دۆسکی گوتیشی: "ئێستا کۆمەڵێک پڕۆژەی دیکە ڕاگەێندراوە  بە گوژمەی ٥٠ ملیار دیناری دیکە و لە ماوەی داھاتوودا ئەو پڕۆژانەش دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت، ئەوانیش پڕۆژەی ڕێگاوبان وئاوەڕۆ و ئۆڤەرپاس و تۆڕی ئاو و کارەبا و ھەموو بوارەکان لەخۆ دەگرێت."

ووتیشی: "ئەمە ھەنگاوێکی باشە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە کە ئەو ھەموو پڕۆژەیە لە ناوچە جیاجیاکانی سنووری دھۆک جێبەجێ دەکرێت."


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە