بە بێ پێدانی زانیاری و ڕوونکردنەوە پاڤڵ تاڵەبانی گۆڕانکارییەکی زۆر لە چەند پۆستێکی باڵای هێزە ئەمنییەکان دا دەکات
پەیامی کورد ... بە بێ پێدانی زانیاری و ڕوونکردنەوە پاڤڵ تاڵەبانی گۆڕانکارییەکی زۆر لە چەند پۆستێکی باڵای هێزە ئەمنییەکان دا دەکات
بەپێی زانیارییەکان لە سهرچاوهيهكى ئاگادارەوە شهوى ڕابردوو به فهرمانى بافل تاڵەبانی، گۆڕانکاری لە چەند پۆستێكی باڵای هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دا کراوە، یەكیتی نیشتمانی كوردستان يش تاوهكوو ئێستا، هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان لهسهر ئهو بابهته نەداوە.
سهرچاوهيهكى ئاگادار ئهمرۆ پێنج شهممه، بڵاويكردهوهتەوە :” لەسەر فەرمانی بافل تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان شهوى ڕابردوو ئاڵوگۆڕى لەپۆستی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانیدا کراوه.”
ئهوهشى خستۆته ڕوو كه:” جەلال شێخ ناجی له شوێنى ئەژی ئەمین كراوه بە سەرۆکی دەزگای زانیاری و هیواچاوشین بەڕێوبەری ئاسایش دەچێتە شوێنی جەلال شێخ ناجی دەبێتە بەرپرسی دەزگای هەواڵگری هێزەکانی ٧٠ و، هاوكات سەرخێڵ لێپرسراوی ئۆپراسیۆنەکانی هێزەکانی ئاسایش دەبێتە بەڕێوبەری ئاسایشی سلێمانی.”
بڵاوبوونهوهى ئهم ههم ههواڵه له كاتێكدايه كه تا ئێستا یەكێتی نشتيمانى كوردستان و خودی ئەو دەزگا ئەمنییانە، هەواڵەكەيان پشتڕاست نەكردووەتەوە یان ڕەتی نەكردووەتەوە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە