بە بێ چارەسەرکردنی باسی سوپای پاسداران هیچ ڕێکەوتنێک لە ڤییەننا ئەنجام نادرێت

پەیامی کورد     ...   بە بێ چارەسەرکردنی باسی سوپای پاسداران هیچ ڕێکەوتنێک لە ڤییەننا ئەنجام نادرێت

باسی سوپای پاسداران بەم هۆکارەوە گرینگی هەیە کە دۆناڵد ترامپ بۆ ئەوەی کە پێش بە گەڕانەوەی دەوڵەتانی دواتری ئەمریکا بۆ بەرجام بگرێت سوپای پاسدارانی لە لیستەی تێرۆریستی دا هەژمار کرد .

هەربار هەموو گفتووگۆوەکان لە ڤییەننا بە دەرئەنجامجامێکی نزیک بگات ئەمریکییەکان بەردیک دەخەنە ناو چا کە سەدان زانا توانای دەرهێنانیان نەبێت .

هەروەها چەند هەفتە پێش هەمووان ئامادەی واژووی ڕێکەوتننامەیەک لە ڤییەننا بوون کە بە یەکجاری ئەمریکییکەان هاتن و متمانەکانیان بە جۆرێک خستە ڕوو کە جگە لە کۆمپانیاکانی خۆیان هیچ ووڵاتێکی دیکە لە چارەسەرکردنی گەمارۆوەکان لە دژی ئێران سوودمەند نەبن ، کارێک کە بوو بە هۆی دەربڕینی نارەزایەتی ڕووسیا و چین و ئێران .

هەرچەندە ئەمریکییەکان بابەتی ڕووسیایان بەرزتر کردەوە چوونکە دەیانویست لەم ئاوە قوڕئاوییە ماسی بگرن و کەشی ناوخۆیی ئێران لە دژی ڕووسیا بجووڵێنن .

بە هەر شێوەیەک بیرمەندان دانیشتن و ئەمریکایان ناچار کرد کە بە ووتەی بەناوبانگ لە کەری شەیتان وەرنە خوارەوە و بابەتی متمانەکان بە شێوەیەک چارەسەر بکەن .

بە یەکجاری و سەرەڕای ڕێکەوتننامەگەلی پێشوو کە ئەنجام دراوە هاتن و باسی دەرهێنانی ناو سوپای پاسداران لە لیستەی تێرۆریستی و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆوەکانی سەر سوپای پاسداران یان کردە بیانوو تاکوو دووبارە هەموو شتێک تێک بدەن .

هەرچەندە بۆ ئەوانەی کە لە گفتووگۆوەکان لەگەل ئەمریکییەکان و واژووی ڕێکەوتن لەگەل ئەوان ئەزموون یان هەیە و ئەوانەی کە بەدواداچوونی گفتووگۆوەکان لەگەل ئەمریکا چ لە لایەن ئێران ەوە چ لە لایەن کەسانی دیکەوەن جێگای سەرسووڕمان نییە ، ئەمریکییەکان عادەتیان هەیە هەمیشە لە کاتی دوایی دا قازۆخ لێ بدەن و هەموو شتێک تێک بدەن و تەنانەت ئەگەر ڕێکەوتنێکیش واژوو بکەن سەبر دەگرن تاکوو لایەنی بەرامبەر هەموو پەیمانەکانی خۆی ئەنجام بدات دواتر خۆیان لە پەیمانەکانی خۆیان دەردەچن .


ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە