بە بێ ھەبوونی بەڵگە رێگە نادرێت دەرمان بێتە ناو ھەرێمی كوردستانهوه
پەیامی کورد ... بە بێ ھەبوونی بەڵگە رێگە نادرێت دەرمان بێتە ناو ھەرێمی كوردستانهوه
ھەرێمی كوردستان جگە لەو ووڵات و كۆمپانیایانەی رێكخراوی تەندرووستی جیهانى پەسەندی كردوون، رێگە بە ھێنانی دەرمان لە ھیچ كۆمپانیا و ووڵاتێكی دیكەوە نادات، بەڕێوبەری كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانیش دەڵێ: "ئێمە رێگەمان بە كۆمپانیاكان داوە زیاتر لە ٣٠ وڵاتەوە دەرمان ھاوردە بكەن".
د. شیروان سادق، بەڕێوبەری كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان، راگەیاند: "ھاوردەكردنی دەرمان لە دەرەوە كۆنتڕۆڵ كراوە و بەپێی پلانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە رێگەی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانەوە ھەر كۆمپانیایەك دەرمان ھاوردەی ھەرێم بكات، پێویستە بڕوانامەی كۆمپانیای بەرھەمھێنەری دەرمانەكەی لەگەڵدا بێت و بە بێ ھەبوونی بەڵگەی پێویست، رێگە نادرێت دەرمان بێتە ناو ھەرێمی كوردستانەوە".
بەڕێوبەری كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان دەشڵێت: "ئێمە لیستێكمان ھەیە و ٣٣ ووڵاتی تێدایە، ئەوانەش ھەموو ئەو ووڵاتانەن لەلایەن رێكخراوی تەندرووستی جیھانییەوە رێگەیان پێ دراوە و رەزامەندییان ھەیە، لەبەر ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو ٣٣ وڵاتەدا كۆمپانیاكان دەتوانن دەرمان ھاوردەی ھەرێمی كوردستان بكەن".
لەبارەی سیستەمی چاودێریكردنی بازاڕی دەرمان، د. شیروان روونی روونی كردەوە: "ئێمە لە سەرەتای مانگی رابردووەوە دەستمان بە لێدانی سپیكەر كردووە و ھیچ دەرمانێك بە بێ ھەبوونی سپیكەر لە دەرمانخانەكان نافرۆشرێت و بە نەخۆش نادرێت، ئەوەش بۆ زیاتر كۆنتڕۆڵكردنی دەرمانە لە بازاڕدا و ناسینەوەی ئەو دەرمانانەیە كە حكوومەت بە فەرمی مووڵەتی ھاوردەكردنی بۆ دەركردوون".
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە