بە بەشداری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسی "ئابووری هەرێمی کوردستان " دوای تەواوبوونی کۆرۆنا سازدەکرێت
پەیامی کورد ... بە بەشداری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسی "ئابووری هەرێمی کوردستان " دوای تەواوبوونی کۆرۆنا سازدەکرێت
بە بەشداری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسی "ئابووری هەرێمی کوردستان " دوای تەواوبوونی کۆرۆنا لەلایەن ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی ئەمریکاوە رێکدەخرێت.
بەپێی راگەێندراوێکی یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی ئەمریکا، کۆنفرانسەکە لە رۆژانی ٢٣ و ٢٤ـی ١١-٢٠٢٠ بە شێوەی ئۆنڵاین بە بەشداری بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و هەرێمی کوردستان و ئەو کۆمپانیا ئەمریکی یانەی لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان دەکەن، رێک دەخرێت.
لە کۆنفرانسەکەدا تاوتوێی: چۆنییەتی پەرەپێدانی گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان، هەلی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، گرینگیپێدان بە ئاسایشی خۆراک، ئاییندەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق لە بواری ووزە دەکرێت.
بەگوێرەی راگەێندراوێکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشینتۆن، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوڕێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا، تێبینی و خواستی بەشداربووان تۆمار دەکات و، بەشداری لە گفتوگۆکاندا دەکات.
ئەم بابەتە 12009 جار خوێندراوەتەوە