بە تۆمەتی پڕووپاگەندە لە دژی حکوومەتی ئێران ماوەی ساڵێک حوکمی بەند کردنی بۆ پزیشکێک بڕایەوە

پەیامی کورد     ...    بە تۆمەتی پڕووپاگەندە لە دژی حکوومەتی ئێران ماوەی ساڵێک حوکمی بەند کردنی بۆ پزیشکێک بڕایەوە

ساڵێک بەندکردن بۆ دکتۆر هیمەتی بڕاوەتەوە
 
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئێرانەوە ، شاعیر، نووسەر و دەرونناسێکی کورد بە ناوی "ناسر هیمەتی"  خەڵکی ئابدانانی ئیلام، بە ساڵێک بەندکردن سزا درا.

"ناسر هیمەتی" بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی" لە لایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری ئیسفەهان، حوکمی ساڵێک بەندکران بەسەردا سەپا.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە