بە شێوەیەکی باوەڕ پێ نەکراو لە بەریتانیا دەست بە سەر داراییەکانی ڕووسیادا گیرا
پەیامی کورد ... بە شێوەیەکی باوەڕ پێ نەکراو لە بەریتانیا دەست بە سەر داراییەکانی ڕووسیادا گیرا
لەندەن زیاتر لە ١٨ میلیارد پاوەن لە داراییەکانی لە کۆتایی فێبریوەری یەوە تاکوو ئێستا دەست بەسەردا گرتووە .
بە پێی ڕاپۆرتی ساڵیانەی ڕێکخراوی جێبەجێ کردنی گەمارۆگەلی دارایی لە بەریتانیا " ئێف ئای سی " لە ٢٢ی فێبریوەرییەوە تاکوو ٢٠ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ ، ١٨،٣٩ میلیارد پاوەن لە داراییە وەدیعەییەکانی کەسانیک کە لە لیستەی گەمارۆگەلی سەپێندراو بە سەر ڕووسیا نووسراون دەستی بەسەردا گرتووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم ڕێکخراوە ، لە نێوان ٢٢ی فێبریوەری تاکوو ٢٤ی ئۆگۆستی ٢٠٢٢ بەریتانیا ١٢٧١ کەسی لە لیستەی گەمارۆوەکانی دا نووسیوە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە