بە فەرمانی مه‌سروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درووستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی سیده‌كان دەرکرا

پەیامی کورد     ...     بە فەرمانی مه‌سروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درووستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی سیده‌كان دەرکرا

لە درێژەی جێبەجێکردنی پرۆژەکانی خۆیدا، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوژمەیەکی بۆ تەواوکردنی نەخۆشخانەی سیدەکان تەرخان کردووە.

لەوبارەوە، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رەزامەندی دەربڕیوە بە تەرخانکردنی گوژمەیەک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی نەخۆشخانەی ٢٥ قەلوێرەیی ناحیەی سیدەکان.

د. زیدان برادۆستی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگه‌یاند: "دەستخۆشی لە رێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە رەزامەندیی دا بە تەرخانکردنی دوو ملیار و ٨٦٥ ملیۆن و ٣٨٤ هەزار دینار، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی نەخۆشخانەی ٢٥ قەلەوێرەیی لە سەنتەری ناحیەی سیدەکان لە دەڤەری برادۆست، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران".

ووتیشی: "جێگای خۆیەتی سوپاسی وەزیری تەندرووستی بکەین، کە شوێن پەنجەی لەم کارەدا دیارە، هەروەها سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوبەری ناحەی سیدەکان، ھاوکار و رێگەخۆشکەر بوون بۆ داواکارییەکانی ئێمە، لە وەرگرتنی رەزامەندی ئەم پڕۆژەیە.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە