بە فەرمانی موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێڕاق وێنەکانی قاسم سلێمانی لە هەموو شەقامەکانی بەغدا لابردران

پەیامی کورد    ...   بە فەرمانی موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێڕاق وێنەکانی قاسم سلێمانی لە هەموو شەقامەکانی بەغدا لابردران

موستەفا کازمی فەرمانی لابردنی وێنەکانی قاسم سلێمانی لە شەقامەکانی بەغدا دەرکرد.

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق شەوی هەینی ڕێکەوتی ٢٤ی دیسەمبەری ٢٠٢١، فەرمانی لابردنی هەموو وێنەکانی قاسم سلێمانی و ئەبوو مەهدی مۆهەندیس ی دەرکرد و بەم هۆیەوە ئاڵۆزییەکی نوێ لە عێراق هاتە ئاراوە.

دوای بڕیاری لادانی وێنەی فەرماندەی هێزی سوپای قودسی ئێران و هەروەها جێگری دەستەی حەشدی شەعبی لە گۆڕەپانی فیردەوس، ملیشیا چەکدارەکانی حەشدی شەعبی هێرشیان کردە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا و هەڕەشەی دەستبەسەر کردنی موستەفا کازمی دەکەن .


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە