بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ئەم کەسانە دادەمەزرێن

پەیامی کورد     ...     بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ئەم کەسانە دادەمەزرێن

بەفەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانی دامەزراندن بۆ نزیكەی دوو هەزار دەرچووی سەرجەم زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان دەرچوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی كانوونی دووەم، بە پێی بڕیاری ژمارە ١٢٣ی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانی دامەزراندنی بەشێوەی هەمیشەیی بۆ سێ یەكەمەكانی ساڵی خوێندنی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧ لەسەر ئاستی كۆلێژ و پەیمانگەكانی سەربە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەركرد.

بەپێی ئەو فەرمانە، دەرچووەكان كە ژمارەیان هەزار و ٦٨٥ كەسە، لەسەر میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەزارەتەكانی تر دابەش دەكرێن.

 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە